وەزارەتی پەروەردە لەسەر بابەتێکی کتێبی زمانی کوردی هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی پەروەردە لەسەر ئەو رەخنانە هاتەدەنگ کە لە بابەتێکی ناو کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی 10ی ئامادەیی گیرابوو.

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بابەتێکی ناو کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی 10ی ئامادەیی بووە جێگەی ڕەخنە، وەک دوێنێش لە ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەتدا هاتووە کە ئەم بابەتە نوێ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ 14 ساڵ لەمەوبەر کە لەناو ئەو کتێبەدا هاتووە لەم هەموو ساڵەش کەس ئاماژەی پێنەداوە، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە گشت پڕۆگرامەکانی خوێندن و ئەم پێداچوونەوانەش بە شێوەیەکی زانستی و پلە بەندی دەکرێت، وەزارەت زیاتر لە (1300) ناونیشانی کتێبی خوێندنی هەیە کە کاتی پێویستە بۆ پێداچوونەوە بە هەموو بابەتەکان.

ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە ڕێز لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو پێکهاتەکان دەگرین و کاری جدی بۆدەکەین، بەڵام بەداخەوە هەندێک جار ئەو بابەتانە بەمەبەستی سیاسی و بە ئامانجگرتن لە کاتێکی دیاریکراودا دەوروژێندرێن. وەک چۆن روونکرایەوە کە لێژنە لە ئامادەسازین بۆ پێداچوونەوە بە کتێبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو بە گۆرانکارییەوە بخوێندرێت، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش لەسەر فەرمانی بەرێز وەزیری پەروەردە ئەودەستەواژەیە لە بەرنامەی خوێندن لادەبرێت و لە پۆلی 10ی ئامادەیی ناخوێندرێت و بۆ ساڵی داهاتووش لە چاپی نوێی کتێبەکە بوونی نابێت و فەرمانی وەزاریش بەم بابەتە دەردەچوێنرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە هەمو کەس و لایەنێک پارێزگاری لە پیرۆزییەکانی ئایینی دەکات و رێگە بە بێ رێزیکردن بە هیچ ئایین و ئایینزایەک نادات و ئەو هەڵانەی کەهەبوون  بەردەوام خەریکین چارەسەریان بکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا