كاروانێكی دیكەی ڤاكسین دەگاتە عێراق و هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە  كاروانێكی دیكە ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری (فایزەر) گەیشتووە عێراق و پشكی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، بڕێكی  زۆر ڤاكسینی  كۆرۆنا لە جۆری (فایزەر) گەیشتووەتە دەست كۆمپانیای گشتی بەبازاڕكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی کیمادیا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق،  ڤاكسینەكە لە سندوقی تایبەتیدا هاتووە بۆ عێراق و  بە ئۆتۆمبێلی ساردكەرەوەی تایبەتی دەگوازرێتەوە بۆ بنكەكانی كوتانی هاوڵاتیان لە پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو ڤاكسینەی گەشتووەتە عێراق پشكی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا