پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند،بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان، نرخی گەشتکردن بەڕێگەی ئاسمانی لە هێڵە ‘نیشتیمانییەکان’ بۆ هاوڵاتییانی کەمدەکرێتەوە.
مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی حکومەتی عێراقی راگەیاندووە، لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و جەژنی رەمەزان، کۆمپانیا نیشتیمانییەکانی هێڵی گواستنەوەی ئاسمانی نرخی گەشتەکان بۆ هاوڵاتییان دادەبەزێنن.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق راشیگەیاند، “داشکاندنەکە سەرجەم گەشتەکانی وڵاتانی عەرەبی، ئەورووپا و وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە و هاوڵاتییان دەتوانن بە نرخێکی کەمتر لە کۆمپانیا بازرگانییەکانی دیکە، گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای نێودەوڵەتی کردووە بەمەبەستی چاککردنەوەی 20 بزوێنەری فڕۆکەکانی هێڵە نیشتیمانییەکان، ئەمەش لەپێناو گەڕاندنەوەی زۆرترین فڕۆکە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان لە جەژنی رەمەزاندا.