لیژنەی یاسایی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی سێ دۆسیە لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئادار، لیژنەی یاسایی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی سێ دۆسیە میوانداری وەزیری داد دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئەمڕۆ لەگەڵ خالید شوانی وەزیری داد کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی سێ دۆسیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوتوێکردنی دۆسیەی گرێبەستی ئۆتۆماتیکی لە بەشی تۆماری خانووبەرە و نووسراوی داد و جێبەجێکردنی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون.

ڕوونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسکردنی کێشەی زیندانییەکان یەکێکی دیکە بووە لە تەوەرە سەرەکییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا