محەمەد رەزا شەجەریان لە دۆخی بێهۆشیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای ماوەیەکی زۆر ناڵین بەدەست نەخۆشییەوە، محەمەد رەزا شەجەریان هونەرمەندی گەورەی ئێران چووە دۆخی بێهۆشییەوە.

مهرداد بێهلولی ئەندامی تیمی پزیشکی شەجەریان رایگەیاند، هونەرمەند و گۆرانیبێژی گەورەی ئێران محەمەد رەزا شەجەریان بە  تەندروستییەکی خراپەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

دەشڵێت: فشاری خوێنی شەجەریان دابەزیوە و دووچاری هەوکردنی توند لە جەستە و میزڵدان هاتووە و بەخێرایی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاران و لە ژووری چاودێری ورد خەوێنراوە.

بەپێی میدیاکانی ئێران، لە ئێستادا محەمەد رەزا شەجەریان چووەتە دۆخی کۆماوە واتە لە بێهۆشیدایە.

مانگی نیسانی رابردوو، بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی ئیدارەی نەخۆشخانەی جەم، محەمەد رەزا شەجەریان هەموو رێوشوێنە تەندروستییەکانی گرتەبەر و دواتر لەژێر چاودێری پزیشکەکاندا نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا