پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە گوندێكی سنووری ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆماركرا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان بڵاویكردەوە، یەكەم حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە گوندێكی سنووری ناحیەی سمیلانی چۆمان تۆماركراوە.
ئەو كەسەی تووشی نەخۆشییەكە بووە، تەمەنی 35 ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە، جگە لەوەی پێشمەرگەیە كاری گۆشتفرۆشی (قەساب)ی دەكات.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە 28ی حوزەیرانی 2023 بڵاویكردەوە، 12 تووشبووی تای خوێنبەرووبوون لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون، لەو ژمارەیەدا پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە.