حەلبوسی گەیشتە نەجەف و لەگەڵ سەدر کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم گەیشتە ناوچەی حەنانە لە نەجەف بەمەبەستی سەردانیکردنی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوەکرد، “ئامانج لە سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی بۆ نەجەف، کۆبوونەوەیە لەگەڵ موقتەدا سەدر بەمەبەستی تەواوکردنی دانوستانەکان لەبارەی پێکهێنانی کوتلەی زۆرینە و حکومەتی نوێی عێراق”.

لەدوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی پەسەندکرد، زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان لە کورد و سوننە و شیعە دەستیانکرد بە کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن لە بەغدا و هەولێر و نەجەف، بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کوتلەی زۆرینەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا