گەورەترین پرۆسەی بردنەدەرەوەی دۆلار لە ئیبراهیم خەلیلەوە ئاشكراكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی باڵای هەرێم، لە ڕێگەی دەروازەی (ئیبراهیم خەلیلەوە) رۆژانە 70 ملیۆن دۆلار بە قاچاخ دەبەنە وڵاتی توركیاو توركیاش لە هەر (10) هەزار دۆرلاێك پێنج دۆلار باج وەردەگرێت.

.بەگوێرەی راپۆرتێكی پێگەی میدل ئیست ئای بەریتانی، لەبارەی دۆخی ئابووری عێراق و بردنە دەرەوەی دۆلار، لە ڕێگەی مەرزی (ئیبراهیم خەلیل) چەند زانیارییەكی ئاشكرا كردووە و دەڵێت: كۆمەڵێك سیاسی و بەرپرسی باڵای ناوخۆی هەرێمی كوردستان، دۆلار لە ڕێگەی مەرزی (ئیبراهیم خەلیل)ەوە ئاودیوی توركیا دەكەن، ڕۆژانە (70) ملیۆن دۆلار بۆ توركیا بەقاچاخ دەبرێت، توركیا لە هەر (10) هەزار دۆرلاێك پێنج دۆلار باج وەردەگرێت.

لە راپۆرتەكەی میدل ئیست ئای بەریتانیدا لە زاری چەند بارزگان و قاچاخچییەكی دۆلارەوە تیشك دەخاتە سەر ئەوەی، زانیارییە هەواڵگرییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە پرۆسەی بەقاچاخبردن بەم دواییە بەڕێی وشكانی و لە ڕێگەی هەرێمی، كوردستانەوە پەرەیسەندووە، لەوێشەوە ڕەوانەی توركیا و دوبەی دەكرێت، بۆ ڕێگەگرتن لەوە، حكومەتی عێراق چەند خاڵێكی پشكنینی نوێی لەسەر ڕێگای بەغداد كوردستان داناوە و ئامێری سۆناری لێجێگیركردوون.

ئەوەشهاتووە، سەرەڕای ڕێوشوێنەكان، بەڵام ڕۆژانە نزیكەی (70) ملیۆن دۆلار لە كوردستانەوە بەقاچاخ دەبرێت، یەكێك لەخاوەن كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو كە تێوەگلاوە لە پرۆسەی بەقاچاخ بردن ئاماژە بەوە دەكات، كارەكەیان پەرەیسەندووە و ئەو ڕێوشوێنانەش لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە گیراوەتەبەر، قەیرانەكەی قوڵكردووەتەوەو كاری ئەوانیش پەرەیسەندووە.

جەخت لەوەش دەكاتەوە، كۆمەڵێك بەرپرس و سیاسی ناوخۆی باڵادەست، دۆلار لەڕێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ڕەوانەی توركیا دەكەن، خاوەنی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەڵێن: دەسەڵاتدارانی توركیا لەبەرامبەر هەر (10) هەزار دۆلارێك پێنج دۆلار وەك باج وەردەگرن، لە هەفتەی ڕابردوودا حەواڵەكردنی پارە بۆ دەرەوە هێندە و نیوێك زیادی كردووە، سەرەڕای ئەوەی تێچووی ناردنی زیاتر بووە، كە بەوتەی سەرچاوەكان بۆ ڕەوانەكردنی (1) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی نزیكەی (15) هەزار دۆلار عمولە وەردەگیرێت.

ماڵپەڕەكە لە زاری فرۆشیارەكانی دۆلارەوە ئەوەش ئاشكرا دەكات، دوای ئەوەی كڕیارەكە دۆلارەكەمان لێدەكڕێت، لە بەرامبەردا بڕێك پارەی عێراقیمان ڕادەست دەكات، ئەوەی تەنیا لێرەدا پێویستە ئەنجامدانی تەلەفونێكە لەگەڵ كەسێك لە دوبەی یان لە توركیا، تا پارەكەی بەكاش بگاتە دەستی كڕیارەكە.

میدل ئیست ئای بەریتانی ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو كەسانەی هەوڵی ڕەوانەكردنی دۆلار دەدەن لە عێراقەوە، یان وڵاتانی دراوسێن و بەدەست كێشەی نەختینەوە دەناڵێنن، یاخود كەسانێكن پێویستیان بەسپیكردنەوەی پارەكانیانە.

لە كۆتایدا ماڵپەڕەكە لە راپۆرتەكەیدا ئەوەش رووندەكاتەوە بەردەوامبوونی ئەو دۆخەی ئێستا مانای داڕمانی ئابووری عێراقە بەمنزیكانەو، دەستەوسان بوونی حكومەت لەدابینكردنی مووچەی مانگانەو دابینكردنی پارە پرۆژەكانی بەكاربردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا