خالد شوانی لەسەر تۆمەتباركردنی هاتەدەنگ: رێكاری یاسایی دەگرمە بەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، بڕیارەكەی دەستەی دەستپاكی لەسەر وەزارەتەكەی دوورە لە ڕاستییەوە و رێكاری یاسایی بەرامبەر سەرۆكی دەستەكە دەگرێتەبەر.

دوای ئەوەی رۆژی 3-1-2023 دەستەی دەستپاكی عێراق بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی وەزیری دادی عێراق بانگهێشتكردبوو بۆ لێكۆڵینەوە، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: ئەو هەواڵانە دوورن لە راستیەوە و پەلەكراوە لە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن بەرێوەبەری دەستەی دەستپاكی عێراقەوە .

وتیشی بۆ دەرخستنی راستیەكان چوونەتە بەردەم دادگا و بەڵگەی پێویستیان پێشكەشكردون و دۆسیەكە پەیوەندی بە گەندەڵییەوە نییە.

خالید شوانی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی روویداوە بۆتە هۆی شێواندنی ناو و پێگەی وەزیر و وەزارەتەكەشی ئەوەش قبوڵكراو نییە و بۆیە رێكاری یاسایی بەرامبەر بەرێوبەری دەستەی دەستپاكی عێراق دەگرنەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا