پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە29ی تشرینی دووەم، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند، وەک دەرفەتێک و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ هاوڵاتیان، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە،” پێشتر رۆژی 30/11/2023 وەک دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە دیاری کرابوو، بەڵام بەبڕیاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک و تا کۆتایی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە، ئەمەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبووە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە”.

ڕوونیکردەوە، رۆژی 8/8/2023، لە دوای تەواوکردنی رێکار و ئامادەکارییەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند، لەوکاتەوە زیاتر لە 22 هەزار خێزان لەسەرجەم ناوچەکان فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە.

جەختیکردەوە، یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار زیاتر یەکەی نیشتەجێبوونە و لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، کە بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا