قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن دوو شوێن دادەخات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی وێنەگری هەڵگورد و کۆمپیوتەر و فۆتۆکۆپی چەمی ڕێزان لەشەقامی گشتی جەوازات دادەخات”.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمڕۆ دووشەممە (2022.7.25) لیژنەی ڕۆشنبیری سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و دانانی کارمەند لەسەر شەقامەکە و بانگکردنی هاوڵاتیان، کەڕێگەپێدراو نیەو بەدەرە لەڕێنماییەکانی کارکردن، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی وێنەگری هەڵگورد و کۆمپیوتەرو فۆتۆکۆپی چەمی ڕێزان داخران”.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا