پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە سبەینێ سێشەممە14ی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی خوێندنەوە و دەنگدان بۆ ژمارەیەک پڕۆژەیاسا کۆببێتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، بەمەبەستی دەنگدان و خوێندنەوە بۆ ژمارەیەک پڕۆژەیاسا لەنێوانیشیاندا پێشنیارەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی ژمارە 31ی ساڵی2019 ، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ڕوونیکردەوە، کۆبوونەوەکەی سبەینێ لە کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و چەند پڕۆژەیاسایەکی دیکەش تاوتوێ دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر سەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری دادوەری دەدرێت، هەروەها دەنگدان لەسەر هەمواری مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتیانی بیانی یەکێکی دیکەیە لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە.