سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالی سودان كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالی سودان جەختیانكردەوە لە سەر پێویستی پەرەپێدانی ئاستی پەیوەندی و هاریكاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و سودان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی نێوان هەردوو وڵات بكات.

ئەم وتەیە لە میانی دیداری سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید بو رۆژی چوارشەممە2_11_2022 لە پایتەختی جەزائیر لەگەڵ فەریقی یەكەمی روكن عەبدولفەتاح بورهان سەرۆكی ئەنجومەنی سەروەری ئینتقالی سودان كە لە پەراوێزی كارەكانی كۆبوونەوەی باڵای عەرەبی كە 31 ەمین دانیشتنی ڕۆژی سێ شەممە دەستیپێكرد.

بەشێكی تری دیدارەكە بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە پەیوەندیی برایانە و مێژووییی كە گەلی عێراق و سودان پێكەوە گرێ دەدات، هەروەها جەختیشكرایەوە لە سەر گرنگی پتەوكردن و فراوانكردنی ئەو پەیوەندییانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا