پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تا کۆتایی ساڵی 2025، پیشبینی دەکرێت پڕۆژەی پێکەوەبەستنی کارەبایی نێوان عێراق و سعودیە دەستبەکاربێت
ئەحمەد ئیبراهیم، سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی پێکەوەبەستنی کارەبایی کەنداو ئەمڕۆ پێشبینی کرد، پڕۆژەی پێکەوەبەستنی کارەبایی لەگەڵ عێراق لە کۆتایی ساڵی 2025 دەست بەکاربێت.
لئەحمەد ئیبراهیم بە ڕۆژنامەی ئەلیەومی سعودی ڕاگەیاند، لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە کارەبا بۆ باشووری عێراق دابین دەکرێت.
باسی لەوەش کرد، لەگەڵ عێراق لە گفتوگۆداین بۆ دانانی تێڕوانینێکی بەرفراوان بۆ پێکەوەبەستنی کارەبایی لەگەڵ تەواوی ناوچەکانی عێراق، ڕەنگە لەڕێی عێراقەوە ئەم پێکەوەبستنە کارەباییە لەگەڵ تورکیاش جێبەجێ بکەین و لەوێشەوە بگەینە وڵاتانی ئەوروپا.