ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی-سلێمانی ڕایگەیاند، دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستیبەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.

ئاسایشی گشتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، سێ تۆمەتباری بە بڕی 4 کیلۆ تیئێنتی و چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی بێمۆڵەت و نایاسایی دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی ئاسایش دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدەستهاتنی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ڕۆژی 7ی ئاب، سێ تۆمەتبار کە کاریان قاچاخچێتی کڕین و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی نایاسایی بووە، لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکرد.

ڕوونیکردەوە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران  ( س، م، م )، ( ڕ، م، ع )، ( ج، ک، ع )، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە پشکنین بۆ ماڵ و دوکانی تۆمەتباران کرا، لەئەنجامدا دەستگیرا بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام تیئێنتی و 53 پارچە چەکی مامناوەند و چەکی ڕاو و 10 بۆمبی دەستی لەجۆری نارنجۆک و نزیکەی دوو هەزار فیشەکی جۆراوجۆر و چوار دوربینی سەرچەک.

جەختیکردەوە، لەئێستدا تۆمەتباران بە ماددەی 15ی چەک ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا