پەرلەمانتارێك: هەر هێزێك لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ هەبێت میلیشیایە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر هێزێكی چەكدار لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ وئاسایش هەبێت بەپێی یاسای ژمارە17 ساڵی 1993نایاساییە و میلیشیایە.

لەئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە پرۆژەیەكی چاكسازی بۆ یەكخستنەوەی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە هەیە و بەشێك لەخاڵەكانی خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، یەكێك لەخالچەكانیش تایبەتە بە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: “گرفتی چەك و بەكارهێنانی هەمووی پەیوەندی بەچەك هەڵگرتنی بێ مۆڵەتەوە نی یە، بەشێكی زۆری تاوان و دەستدرێژی چەكدارێك دەیكات،كە هۆشیار نیە و پەروەردەیەكی نیشتیمانی ونەتەوەییانەو مەدەنیانە ومرۆڤ دۆستانە نەكراوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە دەشڵێت”ئەو چەكدارە سیخناخە بە پەروەردەی حزبی و چاوبەرە و ژێرووابەستەی كەس وگروپی نابەرپرسیارو چەتەئاسان بۆیە ڕۆژ بەڕۆژ تراژیدیا وكارەساتەكان دەبینین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا