بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سودان ئەمریکا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە سودان داخست

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئەمریکا، بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە سودان بڕیاردا چالاکی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کاتی لە سودان ڕابگرێت.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سودان ڕایگەیاند، پێیان وانییە جەنگ بەم نزیکانە کۆتایی بێت و پێویستە هەموو لایەک بەخێرایی کار بۆ ڕاگرتنی ئەو دۆخە بکەن.

ڕوونیکردەوە، کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئەمریکیان لەگەڵ خێزانەکانیان لەو وڵاتە کشاندۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، باڵیۆزخانەی ئەمریکاشیان بەشێوەیەکی کاتی لە خەرتوم داخستووە و سەرجەم چالاکیەکانیان ڕاگرتووە.

لەکاتێکدا، هەفتەیەک زیاتر دەبێت شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سودان و هێزی پشتیوانی خێرا، لە خەرتومی پایتەختی سودان و شارەکانی دیکە دەستیپێکردووە و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا