دانە گاز کەمبوونەوەی داهاتی خۆی لە کێڵگەکانی هەرێم راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس_

کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی کارەکانی بڵاوکردەوە و بەپێی راپۆرتەکە، ئەو کۆمپانیایە قەبارەی بەرهەمهێنانی گازي  لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی 2٪ کەمیکردووە.

دانەگاز لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، تاوەکو مانگی شەشی ئەمساڵ بڕی 39 ملیۆن دۆلاری وەک حەقدەست لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، کۆمپانیاکە هۆکاری کەمبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنان و داهاتەکانی بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و قەدەخەی هاتوچۆ گەڕاندووەتەوە.

دەشڵێت، ئێستا لە رۆژێکدا 31 هەزار و 700 بەرمیل گاز بەرهەمی هەبووە، کە هاوتای نەوتە.

دانەگاز ئاماژە بەوەشدەکات، لە مانگی ئادارەوە پارەی تەواویان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان پێدراوە، کە لە مانگی 11ی 2019 تاوەکو شوباتی 2020 راگیرابوون، ئەمەش وایکردووە کۆمپانیاکە کارەکانی بە رێکوپێکی لە هەرێمی کوردستان رابپەڕێنێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە داهاتی شەش مانگی کۆمپانیاکە 18 ملیۆن دۆلاربووە، ئەمەش دابەزینێکی ئێجگار زۆری بەخۆیەوە بینیوە بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی 2019 کە لە شەش مانگی ئەمساڵدا 242 ملیۆن دۆلاربوو.

کۆمپانیای دانەگاز لە شەش مانگی یەکەمی 2020دا 18 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، لەکاتێکدا لە شەش مانگی 2019دا قازانجەکانی 52 ملیۆن دۆلاربووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا