كەسێكی بە رەگەز ئەفغانی لە بەغدا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای تاوانەكانی بەغدا، سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەفغانییەك دەركرد بە تۆمەتی كاركردنی بۆ داعش.

رۆژی یەك شەممە، 13_11_2022 ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: بەهۆی ئەندامبوونی لە رێكخراوی داعش، دادگای رەسافە لە بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەر كەسێكی بە رەگەز ئەفغانی سەپاند، كە بۆ تێكدانی سەقامگیری بە شێوەیەكی نایاسایی لەگەڵ هاوژینەكەی هاتبووە‌ ناو خاكی عێراق و چووەتە ریزی داعش.

ئەوەشهاتووە، بڕیارەكە بە پشتبەستن بە ماددەی 1 و 3 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005، لە دژی ئەو ئەفغانییە دەركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا