ماتەدۆر لە باشترین ئاست و مانشافیت خراپترین

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی ئەمشەو سەرجەمیان بە كۆتا هاتن تیایدا دوان لە گەورەكانی تۆپی پێ‌ یاری خۆیان ئەنجامدا.

لە كاتێكدا ماتەدۆرەكەی ئیسپانیا بە ئەنجامێكی گەورە بردنەوەی بەرامبەر بە ئۆكرانیا تۆمار كرد مەكینەكانی ئەڵمانیا جارێكی تر كەوتنەوە بەردەم یەكسان بوون كە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە ئەو هەڵبژاردەیە دۆخی خراپە و ناتوانێت بە باشی یاری بكات بە تایبەت لە یارییەكەی ئەمشەودا كە بەرامبەر بە سویسرای میوانداریكەری بە ئاستەم توانی خوی بە یەكسان بوون ڕزگار بكات.

ئانسۆ فاتی لاوترین یاریزانی مێژووی ئیسپانیا یاریزانەكەی فیچرگەی لاماسیای تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە توانی گۆڵی سێیەمی لاڕۆخا تۆمار بكات.

ئەنجامی سەرجەم یارییەكانی شەوی شەممە
ئەندۆرا 0 X دوورگەكانی فارۆ 1
وێڵز 1 X بولگاریا 0
مەجەڕ 2 X ڕوسیا 3
سلۆڤینیا 1 X مۆڵدۆڤا 0
ئیرلەندا 0 X فنلەندا 1
ئیسپانیا 4 X ئۆكرانیا 0
سویسرا 1 X ئەڵمانیا 1
سڕبیا 0 X توركیا 0
كۆسۆڤۆ 1 X یۆنان 2
ماڵتا 1 X لاتڤیا 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا