دژە تیرۆری كوردستان: توركیا چەند پێگەیەكی پەكەكەی لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان كردووتە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە راگەیەندراوێكدا دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان وردەكاری لەبارەی هێرشەكانی ئەمشەوی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە سنووری قەزای شنگال، دەوروبەری مەخموور و سنووری سحێلا لە دیوی سووریا دەخاتەڕوو.

لە راگەیەندراوەكەی دژەتیرۆردا هاتووە، “فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند پێگەیەكی پەكەكەی لە چیای قەرەچووغ و شنگال بۆردومان كرد و كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە”.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا شەش پێگەی چەكدارانی پەكەكەیان لە چیای قەڕەچووغ بۆردومان كرد. هاوكات دوو پێگەی دیكەی ئەو چەكدارانەیان لە سنووری سحێلا لە ناو خاكی سووریا (ملا درێژ) و دوو پێگەی دیكەشیان لە چیای شنگال و بارای هاوسنوور لەگەڵ سووریا بۆردومان كردووە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، بۆردومانەكان زیانی گیانی و ماددییان لێ كەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا