“95% سیاسیەکانی عێراق لە گەندەڵی تێوەگلاون”

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

مونیر حەداد، دادوەرێکی داگاییکردنی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق ئاشکرای دەکات ٩٥٪ ی سیاسیەکانی عێراق لە گەندەڵی تێوەگلاون.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا مونیر حەداد دەڵێت،” زیاتر لە 95% سیاسیەکانی عێراق کێشەی سیاسیان هەیە و لە گەندەڵی تێوەگلاون بەڵام گەندەڵیەکە ئەوەندە قووڵ بووەتەوە کە بەڵگەی بەرجەستە لەدژیان لەبەردەست نییە تا ڕادەستی دادگا بکرێن”.

ئاماژەی بەوەش دەکات، ” داوا تۆمارکردن کێشەیەکی گەورەیە بەڵام دادوەری ئازا و بەهێزیش بوونیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە کەس شاراوە نییە کە لە عێراق فشار و دەستوەردانی سیاسی بوونی هەیە”.

پێشتریش بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی یەک هەزار ملیار دۆلاری لە دوای ساڵی 2003 وە لەدەستداوە ئەوەش بەهۆی ئەو گەندەڵییەی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا هەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک