ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی “توندترین سزا” به‌سه‌ر توركیا ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:

وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریی توند ده‌داته‌ توركیا، ئه‌ویش به‌هۆی تاقیكرنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 له‌لایه‌ن توركیاوه‌.

ڕۆژی هه‌ینی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس-400ی ڕووسی تاقیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌دوای زنجیره‌یه‌ك هۆشداریی ئه‌مریكا كه‌ داوایكرد توركیا ئه‌و سیستمه‌ به‌كارنه‌هێنێت.

مۆرتان ئۆرتاگۆس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ توركیا سیستمه‌كه‌ی تاقیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وا به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین”.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و كاره‌ بكات، ئه‌وا توندترین سزا چاوه‌ڕێیده‌كات”.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌وان ڕه‌تیانكرده‌وه‌ توركیا سیستمه‌ به‌رگرییه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ڕوسیا بكڕێت، دواتریش واشنتۆن دژی كارپێكردنی بوو، ده‌شڵێت “ئه‌و كاره‌ی توركیا په‌یوه‌ند ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌خاته‌ به‌رده‌م سزای قورس”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا