ڕێواز فایەق: ئەمساڵ هەڵبژاردن دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێواز فایەق ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕاوێژکارییە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان گوێ لە هەموو پێکهاتەکان دەگرێت.

وتیشی، ئێمە پێمانخۆشە گوێ لە ڕاو بۆچوونەکانی پێکهاتەکان بگرین، بزانین لەسەر یەک ڕاو بۆچوونن، ئەگەر لەسەر یەک ڕاو بۆچوون بن ئێمە پشتیوانی ڕاو بۆچوونی یەکگرتووی ئەوان دەکەین.

باسی لەوەش کرد، ئەگەر ڕاو بۆچوونی جیاوازیان هەبێت، چۆن پەرلەمانی کوردستان هەوڵیداوە لایەنە کوردستانییەکان ڕێکبخات، بێگومان ئەو ئەرکەمان لەسەرشانە بەرامبەر پێکهاتەکانیش.

جەختی لەوەش کردەوە، هەر تەنیا ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی گرنگ نییە، ئەم بابەتە نیشتمانییە چارەنوسسازە فرەڕەهەندە هەموو لایەنەکان دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئێستا بەراورد بە ساڵی پار، هەنگاوی زۆر باشمان ناوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، هەوڵ دەدەین هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن بنێین چونکە پێمان وایە هەم کات لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە، هەم هێزە سیاسییەکان تاڕادەیەکی باش گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا