پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رووسیا بە فەرمی داوای له به‌غدا كردووه، له‌بری دۆلار مامه‌ڵه به رۆبلی رووسی و یوانی چینییه‌وه بكات، ئه‌مه‌ش دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌های دۆلار دێت به‌رامبه‌ر دیناری عێراق.
جەبار عۆدە، سەركردە لە چوارچێوەی هه‌ماهەنگی رایگەیاندووه، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و رووسیا لە بواری دابینكردنی دانەوێڵە و ئامێرە سەربازییەكان ملیاران دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رووسیا بە یەكێك لە گرنگترین سەرچاوەی دابینكردنی دانەوێڵە بۆ عێراق دادەنرێت و هه‌ردوولاش خواستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوانیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها جه‌بار عۆده جه‌ختی باسی لەوە کردوە، مۆسكۆ بەشێوەیەكی فەرمی بە حکومەتی عێراق راگەیاندووە، دەكرێت لەبری مامەڵەكردن بە دۆلار، رۆبلی رووسی و یوانی چینی لە ئاڵوگۆڕە بازرگەكانییەكانی نێوانیان بەكاربهێنن.