پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بایکۆتی کارمەندانەوە بەشی چڕ لە نەخۆشخانەی منداڵان داخرا.
د.پشدەر عەبدوڵـڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایگەیاند، بایکۆتی کارمەندان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەشێکی زۆریان گرێبەستی کاتیی کۆرۆنابوون و بۆیان نوێ نەکراوەتەوە.
وتیشی، توشی گرفتی گەورەی کەمی سەرچاوەی مرۆیی بوین بەو هۆکارە ئەو بەشە هەستیارەی نەخۆشخانەکەمان داخستووە.
باسی لەوەشکرد، بەشێک لە پزیشکان و کارمەندانمان بەتەمەندا چوون و توانایان نامێنێت، حکومەتیش کارمەندی نوێمان بۆ دابین ناکات.