پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
زانكۆی سلێمانی سوپاسنامەیەك ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات لەپای ئەو هاوكاری و پشتیوانیە زۆرەی پێشكەش بە بەشەناخۆییەكانی سەر بەزانكۆی سلێمانی كردوە.
زانكۆی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد لەپای ئەو هاوكاری و پشتیوانیە زۆرەی پێشكەش بە بەشەناخۆییەكانی كامپی ناو شارو كامپی قلیاسان و كامپی بەكرەجۆو كامپی سەیدسادق و بەشە ناوخۆییەكانی چوارتای كردوە.
ئەم هاوكارییەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زانكۆكانی كوردستان بەشێكە لەپشگیریكردنی پرۆسەی خوێندنی باڵا لە كوردستان.
لە ماوەی رابردوودا خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە چەند ناوچەیەكی جیاجیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داواكاری سەرەكییان بریتی بوو لە خەرجكردنی دەرماڵە و چارەسەركردنی گیروگرفتەكانی بەشە ناوخۆییەكانیان، لە بەرامبەردا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوكاری چارەسەركردنی كێشەی بەشەناوخۆیەكانی كردن و داوای لە حكومەتی هەرێمیش كرد دەرماڵەیان بۆ خەرج بكرێت.