بافڵ تاڵە‌بانی بودجە‌یە‌ك بۆ بە‌ڕێوەبە‌رایە‌تی ئاوی سلێمانی تە‌رخان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە ‌مە‌بە‌ستی زیاتركردنی توانای دابین كردنی ئاوی خواردنە‌وە‌ بۆ هاووڵاتیان و چارەسە‌ركردنی هە‌ندێك گرفتی تە‌كنیكی، ئیدارە‌ی گشتی یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی هاوسە‌رۆكی یە‌كێتی، بودجە‌یە‌كی بۆ بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاوی سلێمانی تە‌رخانكرد.

سەربەست عوسمان ، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: داوامان كردبوو بودجە‌یە‌كمان بۆ تە‌رخان بكرێت بە‌مە‌بە‌ستی زیاتر كردنی تواناكانمان بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنە‌وە‌ بۆ هاووڵاتیان و چارە‌سە‌ر كردنی هە‌ندێك گرفتی تە‌كنیكی.

وتیشی: بە‌ سوپاسە‌وە‌ لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی هاوسە‌رۆكی یە‌كێتی، لە‌لایە‌ن ئیدارە‌ی گشتییە‌وە‌ بودجە‌كە‌مان بۆ تە‌رخان كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا