تورکیا دەستیکردەوە بە بۆردوومانکردنی گوندی پەرەخ لە سنوری زاخۆ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای ناوخۆیی بڵاویکردەوە بۆردومانکردنی گوندی پەرەخ لەلایەن سوپای تورکیاوە بەردەوامە و لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا 21 گولـلە تۆپ لەو گوندە کەوتوونەتە خوارەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکارێ بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “دەنگۆی بۆردومانکردنی گوندی پەرەخ بە نزیکەی 20 تۆپ دوورە لە ڕاستییەوە”.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکارێ لە لێدوانێکدا بۆ پۆڵەتیک پرێس دەنگۆی بۆردومانکردنی گوندی پەرەخ بە نزیکەی 20 تۆپ رەتکردەوە و وتی ئەمڕۆ تەنیا جارێک بۆردومان کراوە و ئەویش دوور لە ماڵی هاووڵاتیان بووە و هیچ زیانێک نەبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە هێزەکانی تورکیا دەستیان بە تۆپبارانکردنی گوندی پەرەخ کرد و بەهۆیەوە نۆ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و چەندین هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

دوابەدوای بۆردومانەکەی گوندی پەرەخ کە تێیدا چەند هاووڵاتییەکی عێراقی گیانیان لەدەستدا، کاردانەوەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق دژی ئەم هێرشە چڕ بوونەوە و کونسوڵخانە و بارەگاکانی تورکیا لە چەندین شاری عێراق داخران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا