جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی و بەهای 100 دۆلار لە هەردوو بۆرسەی کیفاح و حارسیە گەیشتە سەروو 157 هەزار دینار.

بەگوێرەی دوایین ئەپدەیتەکان، بەهای 100 دۆلار لە هەردوو بۆرسەی کیفاح و حارسیە گەیشتە 157 هەزار و 200 دینار و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەهاکەی گەیشتە 156 هەزار و 850 دینار.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، “بڕیارە سبەی یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 83 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینەیی بخاتە بازاڕەوە و بڕی 28 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بخاتە بازاڕەوە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا