سودانی و مالیكی جەخت لە پێویستی پەسەندكردنی بودجە دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كۆبوەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 22_5_2023، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەیان بە سەرجەم كاروباری گشتی وڵات و پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی كرد و پشتیوانی حكومەتیان لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی لە ئاستە جیاجیاكاندا دووپات كردەوە.

هەردوولا جەختیان لە پێویستی پەسەندكردنی رەشنووسی بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە كردەوە، بۆئەوەی حكومەت بتوانێت بەرنامەو پلانەكانی جێبەجێبەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا