لەماوەی 20 خولەکدا ئیسرائیل 110 موشەک ئاراستەی غەززە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی دووشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لەماوەی 20 خولەکدا و بە بەکارهێنانی 54 فڕۆکە، 110 موشەک ئاراستەی 35 ئامانجی غەززە کراون.

لەبەیاننامەیەکدا سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لەهەڵمەتێکدا بۆ لەناوبردنی ژێرخانی بزوتنەوەی حەماس، بەدرێژایی 15 کیلۆمەتر لەباکوری کەرتی غەززە، لەڕێی 54 فڕۆکەی جەنگیەوە 35 ناوچەی سەربازی و گرنگ کراونەتە ئامانج.

ماوەی هەفتەیەکە هێزەکانی ئیسرائیل و هێزە فەڵەستینییەکان لەکەرتی غەززە لەروبەڕوبوونەوەدان و تائێستاش، هێزە فەڵەستینییەکان زیاتر لەسێ هەزار و 100 موشەکیان بەئاراستەی ئیسرائیل ناردووە و لەو ژمارەیەش سیستمی بەرگری ئاسمانی ئاسنینی ئیسرائیل هەزار و 210 موشەکی پوچەڵکردووەتەوە.

بۆردوومانەکانی ئیسرائیل هەتا ئێستا بوونەتەهۆی کوژرانی 218 فەڵەستینی و برینداربوونی زیاتر لەپێنج هەزار و 600 کەسی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا