شەش رفێندراوی دەستی داعش رزگاركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی رایگەیاند كە شەش رفێندراوی دیكە لە ژێر دەستی داعش رزگاركران.

ئەو رفێنراوانە لە 3-8-2014 لە ناوچەی شنگال لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون.

چەكدارانی داعش لە رێككەوتی 3_8_2014 هێرشیان كردەسەر شنگال و كۆمەڵكوژییان دژی كوردانی ئێزدیی ناوچەكە ئەنجامدا و ژمارەیەكی زۆر كوردی ئێزدییان رفاند.

بەپێی ئاماری نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدیی رفێندراوی دەستی داعش كە لە هەرێمی كوردستانە، لە تێكڕای شەش هەزار و 417 ئێزدی كە لە لایەن داعشەوە رفێندراون، تائێستا زیاتر لە سێ هەزار و 552 لەو رفێندراوانە رزگاركراون كە زۆرینەیان منداڵ و ئافرەتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا