عێراق ساڵانە هەشت ترلیۆن دینار بۆ هاوردەكردنی غاز خەرج دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق هەشت ترلیۆن دینار بۆ هاوردەكردنی غاز تەرخاندەكات تەنها لەماوەی ساڵێكدا.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق، بە ئاژانسی رەسمی هەواڵەكانی عێراقی راگەیاند: ساڵانە حكومەت پارەیەكی زۆر بۆ هاوردەكردنی وزە بەتایبەتیش غاز خەرج دەكات، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبا و ئێستاش ئەو پارەیەی بۆ هاوردەكردنی غاز خەرج دەكرێت، ساڵانە دەگاتە هەشت تریلیۆن دینار.

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ئەوەشی ختسەڕوو، حكومەتی عێراق پرۆژەیەكی فراوانی دەستپێكردووە، بەمەبەستی گەشەپێدانی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی غاز و هەر كاتێكیش توانای بەرهەمێنانی غاز لەو وێستگانە گەیشتە ئەوەی پێداویستی ناوخۆ پڕ بكاتەوە، هاوردەكردنی غاز بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا كۆتایی دێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا