نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەئەمریکا و ئەوروپا، حکومەتەکانی ئەو وڵاتانە دەستیانکردووە بە کەمکردنەوەی رێکارە توندەکانی تایبەت بەو پەتایە و بەهۆیەوە نرخی نەوت جارێكی دیکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئەو ئاژانسە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە کۆمەڵەی گۆڵدمان ساکس رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە تەنانەت ئەگەر ئێران جارێکی دیکە رادەی هەناردەکردنی نەوت زیادبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا