بەڕێوەبەرایەتییەک مامەڵەکردن بە پارەی کاش ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق ڕایگەیاند، هەموو پارەدانێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی عێراق لەڕۆژی 18ی مانگی شوباتەوە لەڕێگای سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە15ی شوبات، هاتووچۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە 18ی شوبات، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵەی پارەی کاش ڕادەگیرێت و دەبێت بە ئەلیکترۆنی.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپشتبەستن بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و پاڵپشتی کاری حکومەت و سیستمی بانکی عێراق، ئەم هەنگاوە بەمەبەستی ئاسانکردنی کاروبارەکان و ڕێکارەکان نراوە.

هاوکات، داوا لە هاوڵاتییان دەکات ماستەرکارد دەربکەن و پارەی تێدا دابنێن بۆ پێدانی رسوماتەکان لەجێی هەڵگرتنی پارەی کاش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا