پۆڵه‌تیك پرێس:
له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم، كێشه و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، پرسى تووشبووانى كۆرۆنا و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان و ده‌ستخستنى ڤاكسینی كۆرۆنا تاوتوێكرا.
جه‌لا محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “لیژنه‌كه‌مان میواندارى سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى ته‌ندروستى پارێزگاكانى هه‌رێم و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕینى كرد، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى باس له ژێرخانى ته‌ندروستى و به‌ربه‌ستى كاره‌كانى به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و بابه‌تى كۆرۆنا، ئه‌و رێكارانه‌ى له رابردوو گیراونه‌ته‌به‌ر و ئه‌وانه‌ى ئێستا‌و داهاتوو پێویستن بگیرێنه‌به‌ر كرا”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌كرد ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه رێژه‌ى تۆماركردنى تووشبووان به كۆرۆنا رووى له دابه‌زین كردووه”.
ده‌رباره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن جه‌لال محه‌مه‌د باسى له‌وه‌كرد، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى روونیكرده‌وه ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى كۆتایى مانگى 11 وه‌كو تێست وه‌رده‌گرین ئه‌گه‌ر رێژه‌ى تووشبوون هه‌ر له‌دابه‌زیندابێت و بزانین مه‌ترسى نابێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانى په‌رله‌مان میكانیزمى گونجاو دیارى ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى دواى1/12/2020 بڕیار له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كانه‌وه بدرێت”.
وه‌ك جه‌لال محه‌مه‌د باسى كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى خسته‌روو كه حكومه‌تى هه‌رێم سێ رێگاى له‌به‌رده‌سته بۆ به‌ده‌ستهێنانى ڤاكسینى كۆرۆنا كه بریتین له هه‌ماهه‌نگى له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و له رێگه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و له رێگه‌ى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ى له كاتى خستنه بازاڕى ڤاكسینى كۆرۆنا له جیهاندا هه‌رێمیش بتوانێت به ده‌ستى بهێنێت.