داعش رۆناڵدۆ و چەندین کەسایەتی دیار لە بەهەشت بێبەش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر دورگەی بەهەشت لەسەر زەریای هندی لە رۆژئاوای ئەفریقا گرت، ئەو دورگەیەی چەندین کەسایەتی دیاری وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ، شازادە ئالبێرتی دووەم شازادەی مۆناکۆ، دانیاڵ کرەیگ و نێڵسن ماندێلا سیاسی کۆچکردوو لە پشووەکانیاندا سەردانیان دەکرد.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، چەکدارانی داعش هەستاون بە سوتاندنی هۆتێلەکانی دورگەی بەهەشت لەسەر کەناری زەریای هندی، هاوکات دەستیان بەسەر دورگەکانی فامیزی و میکۆنگۆدا گرتووە، کە سەر بە مۆزەمبیقن لە رۆژئاوای ئەفریقا و ماڵ و کێڵگەکانیان سوتاندووە و داوایان لە دانیشتووانەکانیان کردووە شوێنەکانیان بەجێبهێڵن.

دانیشتوویەکی دورگەی میکۆنگۆ رایگەیاند، چەکدارانی داعش لە شەودا بە بەلەم گەیشتوونەتە دورگەکە و پێیان وتووین: ئەگەر دەتانەوێت بژین پێویستە رابکەن و دورگەکە بەجێبهێڵن.

رێکخراوی چەکداری داعش سێ ساڵ لەمەوبەر هێرشی کردە سەر ئەو ناوچانە و زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەسی کوشت و دەستی بەسەر رووبەرێکی بەرفراوانی ئەو ناوچانەدا گرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا