ئەوانەی‌ لە كەمپی هۆڵ دەهێنرێنەوە بۆ عێراق دەخرێنە ژێر چارەسەری دەرونییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای وردبینیكردنی ئەمنی، عێراق ئاوارەكانی كەمپی هۆڵ وەردەگرێتەوە و دەخرێنە ژێر پڕۆگرامێكی چڕی چارەسەری دەرونی و ئامادەكردنەوە بۆ ناو كۆمەڵگە.

كەریم نوری، بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: كەمپی هۆڵ وەك خۆ ئامادەكردن بۆ لێكەوتەكانی شەڕی كەنداو دروستكرا، بەڵام هیچ عێراقییەك نەڕۆشتە ئەوێ، لەدوای روداوەكانی 2014، زۆرێك لە خێزانەكان بە ئاراستەی‌ هەرێم و توركیاو حەسەكە رۆشتن.

بە وتەی‌ كەریم نوری، لە ئێستادا كەمپی هۆڵ 70 هەزار هەڵگری رەگەزنامە جۆراوجۆرەكانیانی تێدایە و ژمارەی عێراقیەكان لە كەمپەكە 29-30 هەزار كەس دەبێت، زۆربەشیان منداڵن.

بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق وتی: ئەو منداڵانە لەناو ئاراستەكردنی داعش دەبنە مەترسی بۆسەر عێراق، ئەوەشی خستەڕو، ئەوانەیان گەڕێندراونەتەوە، بە دۆخێكی سەختدا تێپەڕیون و روبەڕوی پرۆسەی‌ مێشك داشۆرین بونەتەوە لە سەردەمی داعشدا.

لە نێوان هەردو ساڵی 2019/2020 حكومەتی عێراقی چەند گەشتێكی گێڕانەوەی‌ خێزانە عێراقییەكانی ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی هۆزەكان و تۆمەتباركردنی خێزانە گەڕاوەكان بە داعش، پرۆسەكە راوەستا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا