پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ قوسەی شەفیق دەلەوی ڕۆژنامەنوسی عێراقی ڕایگەیاند، هێرشی چەکداری کراوەتەسەر ماڵەکەی و بەهۆیەوە دایکی و کوڕەکەی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
قوسەی شەفیق دەلەوی لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوەکرد، “لەڕێی چەکی (M4) و بۆمبی دەستییەوە هێرش کراوەتەسەر ماڵەکەی و دایکی بە سەختی بریندارە و کوڕەکەشی بریندار بووە و زیانێکی زۆری ماددی بەر ماڵەکە کەوتووە”.
ئەو ڕۆژنامەنووسە عێراقییە بەرپرسانی دەستەی گومرگ و برای بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆ تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی ئەم هێرشە و دەشڵێت، “هۆکاری هێرشەکە قسەکردنمە لەسەر دزیکی موڵك و پارەی گشتی لەلایەن چەتەکانی گومرگەوە”.
لایخۆیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەو ماڵەی کراوەتەئامانج ماڵی فەرمانبەرێکی وەزارەتی نەوت بووە کە برای قوسەی شەفیقی ڕۆژنامەنوسە.
قوسەی شەفیق ڕاگەیاندکار و ڕۆژنامەنوسی بنکۆڵکاری و سیاسی کوردیی عێراقییە و بەسەربەخۆیی کار دەکات، لە 4ی نیسانی 1984 لە بەغدا لەدایک بووە و لە زانکۆی بەغدا، کۆلێژی هونەرە جوانەکان خوێندنی تەواوکردووە.