شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نوسینگەی نوری مالکی پێشوازیان لە شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.

لە ڕاگەیەندراوی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژە بەوەکراوە، “لەمیانی کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ شاندەکەی یەکێتی، باس لە دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات کراوە”.

هاوکات، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکان بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

لایخۆیەوە نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوەکردەوە، “چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ تەواوی هێزە نیشتیمانییەکان، لەپێناو پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەی پێوەرە دەستووری و یاساییەکان”.

لەبەرامبەریشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “یەکێتی سورە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە ئاستە جیاجیاکاندا و لەگەڵ تەواوی هاوبەشانی بەتایبەتی هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا