هەڵاتنی جێگری سەرۆکی ئەفغانستان دوورە لە ڕاستیەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک بە میدیاکانی ڕاگەیاند هەواڵی هەڵاتنی جێگری سەرۆکی ئەفغانستان دوورە لە ڕاستیەوە.

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی لیژنەی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوەیی تاجیکستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند” هەواڵی ڕۆیشتنی ئامروڵا ساڵح جێگری سەرۆکی ئەفغانستان، بۆ خاکی تاجیکستان بەدرۆ خستەوەو، وتی ئەو زانیاریانەی بڵاو دەکرێتەوە دوورە لە ڕاستیەوە”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش تاڵیبان ڕایگەیاند:کۆنترۆڵی قەندەهاری کردەوە، کە دووەم گەورەترین ویلایەتە لە ئەفغانستان و، شوێنی نیشتەجێبوونی بزوتنەوەکە بووە، ئاماژەیان بەوەشدا شەڕی سەخت لە نێوان ویلایەتەکانی  خۆست پاکتیا و پاکتیکا ڕوویداوە.

زەبیحوڵا موجاهید وتە بێژی بزوتنەوەی تاڵیبان کە لە ڕوسیا قەدەغە کراوە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند بنکەکانی پۆلیسیان لە شاری هەرات کۆنترۆڵ کردووە، لە ڕۆژ ئاوای ئەفغانستان.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند:ئاگربەستێک دەکرێت لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا، بەم زووانە گۆڕانکاری دێتە ئاراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاش ڕایگەیاند”کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، دانپێدانانە بە شکستی واشنتۆن لە ئەرکەکەیدا لەو ناوچەیە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا