داوای ڕاگرتنی خولێكی سەربازی دەكرێت

 

پۆڵەتیك پرێس:

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، نایەكسانی زۆر لە وەرگرتنی خوێندكاران بۆ كۆلێژی سەربازی هەیە بەوهۆیەشەوە داوای راگرتنی خولی 111ی سەربازی دەكەن.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بـــۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە كۆلێژی سەربازی بۆ خولی 111 كە نا یەكسانی زۆری تێدایە و كورد بەشداری تێدا نەكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەدواداچونیان كردووە بۆیان دەركەوتووە، خولەكە تەواوكاری خولی 110یەو خولی ئێستا كوردی تێدا نییە ئەوەش نادادپەروەرییە، بەوهۆیەشەوە داوایانكردوە خولەكە رابگیرێت، بۆ ئەوەی دەرچووان لەشارەكان بێبەشنەكرێن.

پێشتریش نوێنەرانی كورد لە بەغدا رایانگەیاند بوو، تادێت رێژەی كورد كەمتر دەبێتەوە بەجۆرێك ئێستا رێژەی كورد لە شوێنێكی وەك هێزی ئاسمانی عێراقی نزیك بووەتەوە لە سفر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا