هەرێم كەمال ئاغا: دوای كۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حسێن پەرلەمان دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دوای كۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حسێن پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە و هەركاتێكیش رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان بكرێت، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و كاندیدكردنی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت دەخرێتە بەرنامەی كارەوە.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان تەواو دەستوورییە، چونكە بەپێی ماددەی 93 ی دەستوور ئەرك و دەسەڵاتەكانی دادگای فیدراڵی بە جوانی دیاریكراوە بەتایبەتی لە بڕگەی چوار، هاوكات لە ماددەی 64 ی دەستووری عێراق میكانزمەكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە جوانی دیاریكراوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی: ئێستا تۆپەكە لای پەرلەمانە و دەزگایەكی شەرعیە و دەبێت كاری خۆی بكات، بەڵام پەرلەمان بووەتە بەشێك لە كێشەكە، بەداخەوە ئەو هاوپەیمانیەتانەی كە هەبوون بەشێك بون لەلایەنی ناكۆكیەكان، بۆیە دوای كۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حسێن پێویستە ئەم بابەتانە یەكلایی بكرێنەوە، چونكە ئێستا پەرلەمان تاكە دەزگای هەڵبژێردراوی خەڵكە ئێستا كە كاری خۆی كردووە.
وتیشی: راستە هەموو شتێك بەبێ‌ رێككەوتنی سیاسی لە دەرەوەی پەرلەمان، پەرلەمان ناتوانێت یەكلایی بكاتەوە، چونكە ئەندامانی پەرلەمان نوێنەری كۆمەڵێك فراكسیۆنی سیاسین، رێك نەكەوتنی لایەنە سیاسییەكان رەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر كارەكانی پەرلەمان.

روونیشیكردەوە، دوای كۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حسێن پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە، بەڵام مەرج نیە بۆ دەنگدان بێت لەسەر دیاریكردنی سەرۆككۆمار و راسپاردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەت، ئەگەر رێككەوتن بكرێت لە بەرنامەی كار ئەو بایبەتەش دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا