وەزارەتی شەهیدان لە هەوڵدایە بۆ هێنانەوەى رووفاتی 171 ئەنفالكراو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كار بۆ هێنانەوەی رووفاتی 171 ئەنفالكراو دەكەن كە پێشتر و لە ساڵی 2019 دۆزرانەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا پڕۆسەی هێنانەوەیانی دواخست.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، ساڵی 2019 لە كاتی دۆزینەوەی ژمارەیەك گۆڕی بە كۆمەڵ لە بیابانی سەماوە، بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی وەزارەتی شەهیدان، بە هەماهەنگی دەزگای شەهیدانی عێراق تیمەكانیان ناردە شوێنی گۆڕەكان و بەشداربوون لە هەڵدادانەوەی گۆڕەكان و گواستنەوەی رووفاتی 171 ئەنفالكراو بۆ پزیشكی دادی بەغدا، بەمەبەستی ئەنجامدانی شیكاری و هێنانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە ئەو كارە دواكەوت.

وەزارەتی شەهیدان راشیگەیاند، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، جەختیانكردەوە لە پێویستی گەڕاندنەوەی ئەو رووفاتانە، كە ژمارەیان 171 رووفاتە و هەموو ئامادەكاریەكیش بۆ ئەم مەبەستە كراوە و هەوڵەكانیش بەردەوام دەبێت بۆ هێنانەوەی ئەو رووفاتانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا