سەردانیکردنی زیندانیکراوان لەسەرجەم چاکسازیەکانی هەرێم ڕاگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی نوسراوێکی فەرمی، بەڕێوبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، بڕیاری ڕاگرتنی سەردانی کەس و کاری زیندانیکراوان دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئیحسان عەبدولڕەحمان سلێمان بەڕێوبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی، لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئاڕاستەی سەرجەم چاکسازییەکانی هەرێم کراوە، ئاماژەی بەوەدا لە پێناو پاراستنی ژیانی سزادراوان، دوورخستنەوەیان بە توشبوون لە کۆلێرا، ڕاگرتنی سەردانیکردنی کەس و کاری زیندانیکراوان لە سەرجەم چاکسیەکانی هەرێم بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتی.

هاوکات ئەمڕۆ زیندانییەکی چاکسازی گەورانی سلێمانی بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، زیندانیکراوێکیش وتی،  لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە سێ زیندانی دیکە گیانیان لەدەستداوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەناو هۆڵەکاندا زینداییەکی زۆر هەیە و تێکەڵی یەک دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا