نەوت بەردەوامە لە دابەزین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ نرخی نەوت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا رووی لە داکشان کردوو گەیشتە خوارووی 93 دۆلار.

هەرچەندە قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رووی لە کەمی کردووە و بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە ئابووری چین، بوژانەوەی کەرتی پیشەسازی ئەو وڵاتە دەردەخەن، بەڵام نەوت لە سێ رۆژی رابردوودا دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکردووە و لەماوەی مانگی رابردوودا گەیشتووەتە کەمترین ئاستی خۆی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان 67 سەنت لە بەهاکەی لەدەست دا و دابەزی بۆ 92 دۆلار و 86 سەنت. هەرچی سەبارەت بە نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیشە، 71 سەنت دابەزی و بە 88 دۆلار و 95 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

پێشتر بانکی UBS پێشتر رایگەیاندبوو، کە پێشبینی دەکەن پێش مانگی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ، نرخی نەوت بگاتە سەروو 100 دۆلار.

لەچەند مانگی رابردوودا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لەدابەزین کرد لەبەر دوو هۆکار؛ رووسیا و سعودیە واژۆیان لەسەر رێککەوتنێک کرد بۆ کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی نەوتی رۆژانەیان کە ئامانجیان بوو بەم هەنگاوە نرخی نەوت بەرزتر بکەنەوە.

قەیوان گروپ

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا