پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، “ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 17 کارمەندی دیکەی زیندان ڕزگارکراون کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەبارمتە گیرابوون”.
لە ڕاگەیەندراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژە بەوەکراوە، “لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکانی هێزەکانماندا شەش کارمەندی زیندان رزگارکران، کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەبارمتە گیرابوون”.
ئەوەش هاتووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەشدا هێزەکانمان 17 بارمتەی دیکەیان ڕزگارکرد و بەوەش ژمارەی ئەو بارمتانە، کە لە بەیانی ڕۆژی سێشەممەوە ڕزگارکراون گەیشتووەتە 23 کەس”.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکرایکرد، “ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ئاسایشی هێزەکانمان لە زینداندا بەردەوامە”.