دلێر عەبدولخالق وردەکاریی کارەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە 20ی کانونی دووەم، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، وردەکاریی کارەکانی تایبەت بە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاند.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، کارەکانی یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و بەمەبەستی باشترکردنی ئەدای سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسی، شەش لیژنە پەیوەندیدارەکە لە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و ئاڵوگۆڕی بیوڕادا بوون.

ئاماژەی بەوەکرد، بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دروستبوونییەوە نەریتێکی نوێی کاری ڕێکخراوەیی دروستکرد.

ڕوونیکردەوە،” ئەمڕۆ بەشداربووان بە گیانی تیم گفتوگۆیان کرد، بۆ باشترکردنی کارەکانمان، پێداچوونەوە بە هەڵە و کەموکورتییەکان دەکەین و باس لە مەترسییەکان دەکەین، بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە سبەینێ کارەکانی کۆنفرانس تەواو دەکەین و هەمووان پێکەوە سبەی گۆڕان بەرەو قۆناغێکی باشتر ئاراستە دەکەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا