هەڵمەتی لیژنەکانی قائیمقامیەت لە مانگی رەمەزاند چڕتربووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەکانی قائیمقامەیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەردەوامن لە سەردانیکردن و چاودێریکردنی بازاڕ لەو سەروبەندەشدا، لە مانگی رەمەزاندا سەردان و هەڵمەتی لیژنەکان چڕترکراونەتەوە.

لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لەپێناوی پاراستنی تەندروستی گشتی و سەلامەتی ئەو خواردن و خواردەوانەی لەلایەن دوکاندار و خاوەن شوێنەکانەوە بە هاوڵاتیان و رۆژوەوان دەفرۆشرێت، سەردان و هەڵمەتی لیژنەکان چڕتر دەکرێنەوە.

قائیمقامی سلێمانی ئەوەشی راگەیاندووە، لەسەر بنەمای پابەندکردنی شوێنەکان بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکان پێکهێنراوە، نەک سزادانی شوێنەکان، بۆیە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەئاڕاستەی پابەندکردنی شوێنەکان کار دەکەن، نەک سزادان و روبەڕوکردنەوەی خاوەنەکانیان بەیاسا.

لە کۆبونەوەکەدا قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دوکان و شوێنەکان پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردنن، بەڵام واپێویست دەکات خشتەی دابەشکردنی کاروچالاکیی لیژنەکان بەجۆرێک رێکبخەنەوە کەبەردەوام چەند لیژنەیەک چاودێری هەمو شوێنەکان بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا